ئەمڕۆ باران و بەفر دەبارێت

31-03-2023 10:48

پەرەگراف

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆیش یەك پلە بووە.

كەشناسیی هەرێم دەڵێت "ئەمڕۆ هەینی 31– 03 – 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان، هەندێك كات هەورەتریشقە و لێزمە باران دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت".

پێشبینی دەكرێت "سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت. لە هەندێك ناوچەیش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە".

بەپێی تۆمارەكانی كەشناسیی هەرێم، هەرەنزمترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك بووە، كە لە هەریەك لە بامەڕنی و مانگیش نزمترین پلەی گەرما یەك پلە بووە، پاشان لە حاجی ئۆمەران دوو پلە و لە هەریەك لە ئامێدی و شاری دهۆكیش چوار پلە بووە.

بەپێی پێشبینییەكان بۆ سبەینێ‌ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمەباران هەیە. پلەكانی گەرمایش بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ، بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ‌:

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی