پارێزگاری هەڵەبجە: عێراق وڵاتێکی کارتۆنییە نەک هەرێمی کوردستان

01-04-2023 05:25

پەرەگراف

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، عێراق جگە لە موچە هیچ شتێکی تر نییە، وڵاتێکی لە رزۆک و مقەبا و کارتۆنییە.

پارێزگاری هەڵەبجە لە کەناڵی کوردستان٢٤ی پارتی وتیشی، وەسفکردنی هەرێمی کوردستان بە کارتۆنیی "غەدرێکی گەورەیە".

ئازاد تۆفیق داوای خۆڕاگریی لە هەرێمی کوردستان و یەکریزی و یەکگوتاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات.