تورکیا هۆکاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرا کرد

05-04-2023 05:04

پەرەگراف

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆکاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرا کردو دەڵێت: بۆ ماوەی ٣ مانگەو بەهۆی چالاکییەکانی پەکەکەوەیە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی رووبەرووبوونەوەی پارتی كرێكارانی كوردستانە".

بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، "چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی زیادیان کردووەو دزەیان کردووەتەناو فڕۆکەخانە، ئەوەش هەڕەشە لە ئاسایشی فڕۆکەوانی دەکات".

دوو ڕۆژە ئاسمانی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ نیشتنەوە یان بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن، بڕیارەکەی تورکیا تا ٣-٧-٢٠٢٣یەو دواتر هەڵسەنگاندنی نوێ دەکەن بەپێی پێشهاتە نوێیەکان بڕیاری دیکە دەدەن.