پەرەگراف
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا نەرمیی زیاتر دەنوێنێت و ئامادەیی پیشان دەدات بۆ هاوکاریکردنی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی لە نرخی ئاڵوگۆڕو بازاڕی دراو.
ئەوەش لەمیانی کۆبوونەوەی عەلی عهلاق پارێزگاری بانكی ناوهندی عێراق بووە لهگهڵ براین نیلسۆن یاریدهدهری وهزیری گهنجینهی ئهمەریكا لە پهراوێزی كۆبوونهوهی ساڵانهی سندوقی دراو و بانكی نێودهوڵهتی لە واشنتۆن، نووسینگهی راگهیاندنی بانكی ناوهندی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی ئاسانکاریکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق و پڕۆسەی گواستنەوەی دارایی كراوه.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕێککەوتوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی نێوانیان و خێراترکردنی کاری تیمە تەکنیکییەکانی نێوانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاو و ئاسانکارییانەی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە هێشتا بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق بە بەرزیی ماوەتەوەو ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٥ هەزار دینار، ئەوەش ١٣ هەزار دینار جیاوازیی هەیە لەو نرخەی بانکی ناوەندیی دیاریی کردووە.