دوو كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

15-04-2023 04:56

پەرەگراف

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك ناحیەی تەكیەی كاكەمەند، دوو كەس گیانیان لەدەست دا كە هەردووكیان سەرنشینی ماتۆڕسكیلێك بوون.

مەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیە، بە پەرەگرافی ڕاگەیاند "ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەكیی چەمچەماڵ - سلێمانی لە نزیك ناحیەی تەكیەی كاكەمەند، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكاب بار و ماتۆڕسكیلێك ڕووی دا".

لە ڕووداوەكەدا دوو كەس گیانیان لەدەست داوە كە سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە بوون. تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی كران.

بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیە وتیشی "تیمەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ چوونەتە شوێنەكە و هێڵكاری بۆ ڕووداوەكە كراوە".