کچێکی 12 ساڵ لە ئاوی سەرچاوەی زەڵمدا خنكا

21-04-2023 08:02
دوای دۆزینەوەی تەرمەکە ڕەوانە پزیشکی دادی ھەڵەبجە کراوە. وێنە؛ ھاوکار ئیبراھیم

پەرەگراف

کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە ئاوی سەرچاوە زەڵم لە ھەورامان خنکا.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "ئەمڕۆ هەینی لەسەیرانگای زەڵم منداڵێکی کچی تەمەن 12 ساڵلەنەتەوەی عەرەب دانیشتوی گەڕەکی بەختیاری سلێمانی بەناوی (ڕحیق فواد ساڵح) خەڵکی پاریزگای ئەنبار کەوتە ناو ئاوی سەرچاوەیزەڵم و خنکا".

"پاش گەڕانێکی زۆر لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و بنکەی پۆلیسی خورماڵ، یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماڵ، بنکەی بەرگری شارستانی خورماڵ تەرمەکەی دوزرایەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراو دوسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە" وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە وادەڵێت.

ھەر ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای چەمچەماڵ گیانلەدەستدانێک و شەش برینداری لێکەوتەوە

تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند "بەهۆی روداوێکی هاتووچۆوە لە سەر ڕێگای کەرکوک-چەمچەماڵ(بانی مەقان) کەسێک گیانی لەدەستداو شەش کەسی تر برینداربوون".