شەپۆلی بارانبارین سبەینێش بەردەوام دەبێت

23-04-2023 01:33

پەرەگراف

شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو سبەینێش بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەىەکى گشتى نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو  دەبێت و لە  ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران.

پلەکانی گەرماش بەنزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ و خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەهەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لە بارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسیی دەڵێت: بە هۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستوى دەریاى ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ چالاکبوونى هەورە تریشقەو چاوەڕوان دەکرێت باران  زۆربەى ناوچە کانى هەرێم بگرێتەوە بە دیاریکراوى لەکاتەکانىدوای نیوەڕۆدا کە هەندێک جار بەشێوەى لێزمە باران دەبێت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایى دێت.

سبەینێش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە  ڕێژەى 3 تا 4 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆو خێرایی با مامناوەند دەبێت.