لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەربارەی كردنەوەی مزگەوتەكان بڕیاریدا

30-04-2020 11:38
مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم، لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان بڕیاریدا لەم كاتەدا نەكرێنەوەو بۆ ئەوەش سێ هۆكاری خستووەتە ڕوو، داوا دەكات ئارام بگرن تا 10-5.

راگەێندراوێك لە لێژنەی باڵای بەرەنگاری كۆرۆنا
دەربارەی داواكاری كردنەوەی مزگەوتەكان

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ھاوڵاتیانی ئازیز

دوای داواكاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێ كردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای كۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وكاروباری ئایینی وپارێزگارەكان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەكان لەم كاتەدا بكرێتەوە، لەبەر ئەم سێ ھۆكارانەی خوارەوە:

یەكەم: چەند حالەتێكی نوێ ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارەكانی ھەرێم تۆمار كراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەكردنی پەتاكە بكەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەكان

دووەم: بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی كۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەكە سەرجەم مزگەوتەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

سێیەم: ئەمە بابەتێكی تەندروستیە نابێت كەس پێ ی وابێ بەسیاسی كراوە، بەپێچەوانەوە خۆجیاكردنەوەو دەرچوون لە بریاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی كوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاكاری سیاسی و كۆمەڵایەتی.

بۆیە داواكارین ئارام بگرن تاكو ( ١٠⁄ ٥ ) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەكانمان بەرێوەببەین.

لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
٣٠⁄٤⁄٢٠٢٠