پەرەگراف- ھەولێر
منداڵێك لە شەڕی نێوان ئاسایشی هەولێر و ژمارەیەك تۆمەتباردا كوژرا.
ئەمشەو لە گەڕەكی سێتاقان، لە كاتێكدا بەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی هەولێر هەوڵی دەستگیركردنی ژمارەك تۆمەتباری داوە، ڕووبەڕووبوونەوە دروست بووە و تەقەی زۆر لە نێوان هەردوولا كراوە، لە ئەنجامدا منداڵێك كە لەو دەوروبەردا بووە، فیشەكی بەركەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، منداڵەكە تەمەنی هەشت ساڵ بووە و لە دووكانێكی نزیكی ڕووداوەكە شتی كڕیوە، پاش دروستبوونی شەڕە تەقەكە فیشەكی بەركەوتووە.
زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن كە تۆمەتبارەكان "قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر بوون و ژمارەیان دوو كەس یان زیاتر بووە"، هەروەها هەڵاتوون و هێشتا دەستگیر نەكراون.
هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا ژمارەیەك فیشەك بەر ئۆتۆمبێلێك كەوتووە.
تەرمی منداڵكە پاش گواستنەوەی بۆ پزیشكی دادی، ڕادەستی كەسوكارەكەی كراوەتەوە بۆ ئەوەی بەخاك بسپێردرێت.