پەرەگراف
دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی سماقوڵی ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ڕێگای نێوان هەولێر - سلێمانییان داخست، ئەوەش وەک ناڕەزاییەک بەهۆی خراپیی ڕێگاکە و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
خۆپیشاندەرێک لە کاتی داخستنی ڕێگاکەدا وتی: "ئەمجار ڕێگاکە ناکەینەوە و خێوەت دەهێنین و لێرە دەنووین".
ئەوە یەکەمجار نییە دانیشتووانی ئەو گوندانە خۆپیشاندان بکەن لە دژی خراپیی ڕێگاو نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، بەڵام کێشەکان بە چارەسەر نەکراوی ماونەتەوە، ئەوەش خەڵکی ناوچەکەی لە حکومەت توڕەکردووە.