وەزارەتی دارایی: بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە

26-04-2023 01:05

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی جیاکاریی لە دابەشکردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کە بەپێی زۆری و کەمی مووچەو پلەکانیان کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە، بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەشڵێت، ئەو کارە لە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان کراوەو وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە.

دەقی ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانکێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین جیاکاری لەدابەشکردنی مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان کراوەو بەپێی زۆری و کەمی مووچەو پلەکانیان کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە.

١- ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بووەو بەهیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

٢- دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەکرێتەوە، هەروەکوو لە ڕابردوو پەیڕەوکراوە جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لەخشتەکەدا نییە.