وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: بەنزین بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەكان دەبێت بە ٧٥٠ دینار

30-04-2023 12:15

پەرەگراف

گۆڕانكاری لە نرخی لیتری بەنزیندا دەكرێت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەڵێت “بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەكان دەبێتە ٧٥٠ دینار”

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە یەكی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی جۆری نۆرماڵ بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی تایبەت، تاكسی، پاس و پیكاب دەكات بە ٧٥٠ دینار".

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەڵێت "لە ڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەم دەهێنرێت و لیژنەكانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە هەمان میكانیزمی پێشوو، چاودێریی بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەند كراوە لە وەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین".