لە چوار مانگی ئەمساڵدا 20 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

01-05-2023 09:49

پەرەگراف

بەپێی نوێترین ئامار، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 20 ‏كرێكار گیانیان لەدەست داوە و لە ساڵی 2022یشدا 59 كرێكار گیانیانلەدەست داوە. سەندیكا و ڕێكخراوەكان لە دۆخی خراپی كرێكاراننیگەرانن و سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: بە یاسامافەكانیكرێكارانمان مسۆگەر كردووە.‏

ئەمڕۆ یەكی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكارانە، چالاكیی جۆراوجۆر لەسەرئاستی جیهان بەو مەبەستە بەڕێوە دەچێت و لە هەرێمیكوردستانیشكرایە پشوو، بەڵام زۆرینەی كرێكاران خۆیان ئەمڕۆیش لەسەر كار بوون.‏

بڵاوكراوەی دەنگی كرێكار كە كار لەسەر پرسەكانی پەیوەست بەكرێكاران دەكات، ئاماری چوار مانگی ڕابردووی بوونە قوربانییكرێكارانی بڵاو كردەوە و دەڵێت " لە هەولێر پێنج كرێكار و، سلێمانیشەش كرێكار و، دهۆك دوو و هەڵەبجەیش یەك كرێكار لە كاتی كارداگیانیان لەدەست داوە".‏‏ ‏

هەروەها بڵاوكراوەی دەنگی كرێكار ئامارەكانی ساڵی 2002ی ڕاگەیاند ودەڵێت "لە هەولێر 24 كرێكار و، سلێمانی 21 و، دهۆك نۆ وهەڵەبجەپێنج كرێكار گیانیان لەدەوست داوە".‏

چالاك رەئوف، سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كرێكارانی كوردستان،رایگەیاند، یاسای كار لە ساڵی 2022 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا، زۆرێك لە ماف و داواكانی كرێكارانی كوردستانی تێدا پەسەند كراوە. ‏هەروەها دوو یاسای جوانی بەركار هەن كە یاسایژمارە 39ی ساڵی 71یخانەنشینی و دەستبەری كۆمەڵایەتی، لەگەڵ یاسای كاری ژمارە 71یساڵی 1987ن، بەڵام حكومەت نەیتوانیوە یاساكان وەكوو خۆیانجێبەجێ‌ بكات.‏

وتیشی "كار بۆ ئەوە دەكەین، لەگەڵ كەرتی تایبەت پڕۆژەینیشتەجێبوون بۆ ئەو كرێكارانەی دابین بكرێت، كە لهكەرتی تایبەتكاردەكەن و مووچەكانیان لهسەرووی 400 هەزار دینارە".‏

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامی ڕۆژیجیهانیی كرێكاراندا دەڵێت "حكومەتی هەرێمی كوردستان،بەردەوامدەبێت لە پرۆسەی چاكسازییەكانی لە پێناو باشتركردنی گوزەرانیكرێكارانی كوردستان".‏

دەشڵێت "پەسەندكردنی یاسای كار لە هەرێمی كوردستان لە ماوەیرابردوودا، بەشێكە لە  چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواریباشتركردنی ژیان و مسۆگەركردنی مافەكانی كرێكاران لە روویتەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینكردنی مافە یاساییەكانیان وسنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەكی كرێكاران".‏

بەڵام ڕێكخراوەكان و چالاكانی بواری مافەكانی كرێكاران، پێیان وایەحكومەت سستە لە جێبەجێكردنی یاساكان و، ئەو یاسایەش نەبووەتەهۆی گۆڕانكاری لە ژیانی كرێكارندا.‏

نەزمی موسا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی،دەڵێت "لە ساڵی رابردوودا،بە گشتی ژمارەی كرێكارە دەستەبەركراوەكاننزیكەی ١٣٨ هەزار كرێكار بوون، هاوكات لە سێمانگی ئەمساڵدا، تائێستا هەشت هەزار كرێكار دەستەبەركراون لەوژمارەیەش شەش هەزارو ‏‏٥٠٠ كرێكار خۆماڵیین و ئەوانی دیكە بیانیین".‎

نەزمی موسا وتیشی "خۆشبەختانە ساڵانە تۆماركردنی كرێكاران بەرەوزیادبوون دەڕوات وپابەندبوونی خاوەنكارەكان بە رێنماییەكان زیاترە. لەساڵی رابردوودا، بە گشتی ژمارەیكرێكارە دەستەبەركراوەكان نزیكەی ‏‏١٣٨ هەزار كرێكار بوون، هاوكات لە سێ مانگیئەمساڵدا، تائێستاهەشت هەزار كرێكار دەستە بەركراون لەو ژمارەیەش شەش هەزار و ٥٠٠كرێكارخۆماڵیین و ئەوانی دیكە بیانیین".‎