یەکێتی: بەهۆی سیستمی یەك بازنەییەوە سلێمانی لە هەڵبژاردندان هەشت كورسیی لە دەست دەدات

09-05-2023 02:21

پەرەگراف

لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی ڕایگەیاند، بەهۆی سیستمی یەک بازنەییەوە نادادپەروەریی لە دابەشەکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دروست دەبێت، "سلێمانی ٨ کورسیی لەدەست دەدات و هەولێرو دهۆک ٨ کورسیی زیاد دەکەن".

ڕزگار حاجی حەمە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داتاو ئاماری ژمارەی دانیشتووان و جیاوازیی لە نێوان گەشەی دانیشتوانی شارەکان بەپێی ئامارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی وتیشی، سلێمانی دەبێت ٤٥ کورسیی هەبێت لە پەرلەمان بەڵام بەپێی یاسای هەڵبژاردن ٣٧ی بۆ دانراوە، هەولێر ٣٩ کورسیی بەردەکەوێت، بەڵام ئێستا ٤٤ کەسی لە پەرلەمانەو دهۆک ٢٧ی بەردەکەوێت و ئێستا ٣٠ کورسیی هەیە".