نێچیرڤان بارزانی ململانێی یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
په‌ره‌گراف
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه‌وه، كه‌وته ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی. ڕێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش دیاریكردنی جێگره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دوا ده‌خات.
به‌پێی یاسای "كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم – عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور"، كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كرد، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگره‌كانی دیاری ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه ده‌ڵێت "سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت، ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاری ده‌كرێت". به‌وپێیه‌ش دیاركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دوو جێگره‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
زیادكردنی ئه‌و بڕگه‌یه بۆ یاساكه، پاش ئه‌وه هات كه هه‌ر یه‌ك له گۆڕان و یه‌كێتی داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به جێگره‌كانیان بدرێت، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هیچ كامیان به‌وه ڕازی نه‌بووه كه ئه‌و پۆسته به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌وی دیكه‌یان بێت.
پارتی بۆ ڕازیكردنی یه‌كێتی و گۆڕان به دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كێتی و گۆڕانی به‌وه ڕازی كردووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لای سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندی بۆ كێشه‌كه، تا له داهاتوودا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ری.
له نوێترین لێدواندا فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی به جێگره‌كه‌ی یه‌كێتی، وا لێكداوه‌ته‌وه كه نایانه‌وێ یه‌كێتی وه‌كو حیزبێكی "عه‌سكه‌رتاری" پیشان بدرێ، چونكه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یش هه‌ر لای ئه‌وه.
فازڵ میرانی ده‌ڵێت "به كورت و كرمانجی، هیچ ده‌سه‌ڵات و ناونیشانێك بۆ هیچ كام له جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له ڕێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان، دیاری نه‌كراوه".
یه‌كێتی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه‌وه به مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌ویش به پاساوی ئه‌وه‌ی كه هێزی سه‌ربازیی هه‌یه و پێویسته به‌شێك له پۆسته سه‌ربازییه‌كانی له‌لا بێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاندووه پێشتر حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه تا ئه‌و كاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت به هێزێكی نیشتمانی، بڕیاره سه‌ربازییه‌كان و پۆسه‌كان لای ئه‌و دوو حیزبه بمێنێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه جێگره‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی هه‌بێت. پاساوی گۆڕان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئه‌وه‌یه كه وه‌زیری پێشمه‌رگه لای یه‌كێتی و وه‌زیری ناوخۆیش لای پارتییه، بۆیه ئه‌گه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه‌وه له پشكی گۆڕان بێت، هاوسه‌نگییه‌ك له دابه‌شكردنی پۆسته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له نێوان هه‌رسێ هێزه سه‌ره‌كییه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌ت دروست ده‌بێت.
شۆڕش حاجی، وته‌بێژی گۆڕان، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "پارتی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌ڵێنی به یه‌كێتی نه‌داوه ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كان لای جێگره‌كه‌ی ئه‌و ده‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه لای جێگره‌كه‌ی گۆڕان ده‌بێت".
هه‌ر یه‌ك له شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا له یه‌كێتیی نیشتمانی و مسته‌فا سه‌یدقادر له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه پێشنه‌یان له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ربازیدا هه‌یه، له‌نێو ئه‌و كاندیدانه‌دان كه بۆ پۆستی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری كراون.
تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو حیزبه كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌و پۆستانه یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، دیاریكردنی ئه‌ركی جێگره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، یان ڕێككه‌وتنی ئه‌و سێ حیزبه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندید بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌بێت.
یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێمی پابه‌ند نه‌كردووه به كاتێكی دیاریكراوه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌كانی، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دیاریكردنی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، بكه‌وێته دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو پۆسته‌كانی دیكه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكرات، كه ماوه‌ی 18 ساڵه سه‌رۆكایه‌تیی چه‌ند كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، له ڕۆژی 3/12/2018 وه‌كو تاكه كاندیدی ئه‌و حیزبه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری كراوه.