وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

03-05-2020 08:17

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ھیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون تۆمار نەکراوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٦٩٤) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٢٦٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٦٢) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٧١٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٤٢٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٣) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٨٥) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣١٠) هەولێر، (٤٧٢) سلێمانی، (٣١٨) دهۆك، (.) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨٥) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٤٥٠١) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی ئایاری ٢٠٢٠