جوتیار عادل: تیمی یەکێتی یەکشەممەی داهاتوو بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن

12-05-2023 02:48

پەرەگراف

تیمی وەزاریی یەکێتی بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند.

جوتیار عادل بۆ کوردستان٢٤ وتیشی "بەرنامە دانراوە کە تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە، لە دوو رۆژی داهاتووشدا کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران رادەگەیەنین".

گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەکێتی دوای زیاتر لە شەش مانگ بایکۆت دوای ئەوەدێت، ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە هەولێر كۆبوونەوە و هەردوولا "كۆك بوون لەسەر چارەسەریگشت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ"، ئەوە یەکەم دیداریان بوو لەدوای بایکۆتەکەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن تیمی وەزاری یەکێتی.

سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی "لە كەشێكی ئەرێنیدا تاوتوێی كێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەكانیبەردەم حكومەتی هەرێم كرا و هەردوولا كۆك بوون لەسەر چارەسەریی گشت كێشەكان بە ڕێگەیگفتوگۆ و هاوكاریی نێوان گشت كوتلە وزارییەكانی ناو كابینە"، بەپێی ھەواڵی کۆبوونەوەکە.‏

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوەتە سەر "دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەكە و جەختلەسەر پاراستنی تەبایی و یەكڕیزیی ناوخۆیی كرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی ومافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان".‏

پێشتر مەسرور بارزانی چەند جارێک داوای لە تیمی وەزاریی یەکێتی کرد بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی سوربون لەسەر بەردەوامیدان بە بایکۆت.

لە ماوەی بایکۆتی تیمی یەکێتی بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، چەندین جار لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی هەرێم و دۆستی پارتی و یەکێتی فشار لەو دوو حزبە کراوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، دواهەمینیان باربارا لیف یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکابوو، کە لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولا کۆبووەوە و چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ تاوتوێ کردن.

بایکۆتەکەی تیمی وەزاریی یەکێتی بەهۆی کێشەو ناکۆکییەکانی ئەو حزبەیە لەگەڵ پارتی، هەرچەندە وەزیرەکانیان لە وەزارەتەکان کاروبارەکان ڕایی دەکەن، بەڵام مەسرور بارزانی بەوە ڕازیی نییە کە نەچنە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە خۆی سەرپەرشتیی دەکات.

لەدوای کوژرانی ھاوکار جاف لە ھەولێرو تۆمەتبارکردنی بەرپرسانی دژەتیرۆری یەکێتی بە ئەنجامدانی ئەوکارە لەلایەنئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمەوە، گرژییەکانی پارتی و یەکێتی پەرەیان سەند، مەسرور بارزانی ئەو ڕووداوە بە هۆکاری سەرەکیی بایکۆتەکەی یەکێتی لەقەڵەم دەدات و پێشتر ڕایگەیاند "یەکێتی داوای کپکردنی دۆسیەی هاوکار جاف دەکات، ئەوەش داوایەکی ناڕەوایە".

بەڵام یەکێتی هۆکاری بایکۆتەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ "ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە خەڵکەوە هەیە"و دەڵێت "داواکاریی حیزبییان نییە" ولەدۆخی دارایی و پڕۆژەکانی سلێمانی نیگەرانن.