سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

03-05-2020 08:49

پەرەگراف

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای چاودێری و وەرگرتنی چارەسەر، پێنج تووشبووی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەبون چاکبونەتەوەو دەگەڕێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

وتیشی: لە ئێستادا هیچ تووشبوویەک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی نەماوە.

ھاوكات وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو ھیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون تۆمار نەكراوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (٩٦٩٤) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٢٦٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٦٢) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٧١٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٤٢٧) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان (١٣) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٨٥) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٣١٠) هەولێر، (٤٧٢) سلێمانی، (٣١٨) دهۆك، (.) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨٥) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٤٤٥٠١) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٢) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣ی ئایاری ٢٠٢٠