شەپۆلی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوەو پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

13-05-2023 02:18
سلێمانی لەکاتی خۆڵباریندا. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن، خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و بەو هۆیەوەش مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینی کەشناسیی، لە کاتەکانی ئێوارەو شەودا شەپۆلی خۆڵبارین چڕتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

گەرماش دوو پلە دادەبەزێت.

لەبارەی کەشی سبەینێش، ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم.

پلەکانی گەرماش سبەینێ نزم دەبێت بە ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.