هەڵبژاردن لە تورکیا بەردەوامەو هەدەپە دەڵێت: دەنگمان بۆ گۆڕینی دەسەڵات دا

14-05-2023 12:49
دەنگدانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی وڵاتەکەی. وێنە؛ ئاژانسی ئەنادۆڵ.

پەرەگراف

پڕۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە تورکیا بەردەوامەو هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، دەنگی بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستای تورکیا دا، داوا لە سەرجەم دەنگدەرانی ئەو وڵاتە دەکات دەنگ بدەن و گۆڕانکاری دروست بکەن.

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار و 28هەمین خولی پەرلەمان تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشدارن، سێ کاندیدیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کێبڕکێ دەکەن و ڕکابەریی بەهێز لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵیچدارئۆغڵۆدایە.

هەدەپە کە دۆسیەی داخستنی لە دادگای دەستووریی تورکیا درێژەی هەیە لە لیستی "پارتی سەوزی چەپ"دا بەشدارە بەشدارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و بۆ سەرۆکایەتیش دەنگ بە کڵیچدار ئۆغڵۆ دەدات.