وەزیری خوێندنی باڵا وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی لە زانکۆکان ڕاگەیاند

04-05-2020 07:18

پەرەگراف

وەزیری خوێندنێ باڵای ھەرێم ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کە ئاڕاستەیان کراوە، لە پلانیاندایە لە دوای ١٦-٥ خوێندن لە زانکۆکان دەست پێ بکەنەوە.

د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئاماژە بە باش بونى دۆخی تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا دەشڵێت "ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە".

بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوە و بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات، د.ئارام وادەڵێت.