بە فەرمی و بۆ یەكەم جار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا ‏كەوتە خولی دووەم

15-05-2023 05:08

پەرەگراف

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا كۆتایی بە پڕۆسەی ‏جیاكردنەوەی دەنگەكان هێنا. بە فەرمی و بۆ یەكەم جار ‏هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كەوتە خولی دووەم.‏

ئەحمەد یەنار، سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ‏توركیا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "هیچ ‏كاندیدێكی سەرۆكایەتی نەیتوانی 50+1 بەدەست بهێنێت. ‏ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.51%، و كەمال كلچدارئۆغلوو ‏‏44.88% و سینان ئۆغان 5.17%ی دەنگەكانیان بەدەست ‏هێناوە".‏

ئەحمەد یەنار وتیشی، خولی دووەمی هەڵبژاردن لەنێوان ‏ئەردۆغان و كلچدارئۆغلۆوودا دەبێت كە لە 28ی ئەم مانگە ‏بەڕێوە دەچێت.‏

سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا ‏ڕایشیگەیاند "ڕۆژی 19ی ئایار ئەنجامی فەرمی و كۆتایی ‏هەڵبژاردن ڕادەگەیەنین".‏

بۆ یەكەم جارە لە مێژووی توركیادا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ‏دەچێتە خوولی دووەمەوە. هەر لەمڕۆوە بانگەشەی خولی ‏دووەمی هەڵبژاردنی دەست پێ دەكات و تا وادەی ئەنجامدانی ‏نزیكەی 50 هەزار دەنگدەری نوێ زیاد دەبن.‏