بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام هێشتا کێشە هەیەو وردەکارییەکەی ماوە

16-05-2023 03:52

پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، هێشتا لەگەڵ پارتی کەمێک کێشەیان هەیە لەبارەی هەڵبژاردن و وتی "دەکرێت بەڵام وردەکارییەکەی ماوە".

سەرۆکی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە گرنگ و باش وەسف کرد، هاوکات ستایشی حکومەتی هەرێم و دواین بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد لەبارەی مووچەو داهات و پڕۆژەکان.

"زۆر زۆر دڵم خۆش بوو بە دانیشتنەکەی کاک مەسرور و کاک قوباد. سوپاسێکی گەورە بۆ جەنابی کاک مەسرور و کاک قوباد کە توانییان زۆر ئازایانە بڕیار بدەن" بافڵ تاڵەبانی وای وت، باسی دۆخی تەندروستی و ئەو نەشتەرگەرییانەشی کرد کە بۆی کراون.