بەئەلیكترۆنی كردنی بەشەخۆراكی مانگانە لە دهۆك جێبەجێ‌ كرا

16-05-2023 08:46

پەرەگراف- دهۆك

پرۆسەی بەئەلیكترۆنی كردنی بەشەخۆراكی مانگانە لە پارێزگای دهۆك ‏جێبەجێ‌ كراوە و جێگری پارێزگاری دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی ‏بنكەكانی تایبەت بە كاراكردنی پسووڵەكە بكەن.‏

پاش بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمساڵدا بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی ‏خۆراك لە ماوەیەكی كورتدا، پرۆسەكە لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق تەواو ‏كراوە، لە هەرێمی كوردستانیش تەنها لە پارێزگای دهۆك جێبەجێ‌ كراوە و ‏بڕیارە لە پارێزگاكانی دیكەیش دەست پێ بكرێت.‏

ماجید سەیدساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆك، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ‏ڕایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ ‏كاراكردنی پسووڵەی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان تەواو ‏كردووە، 147 بنكە لە شارۆچكە و شارۆچكەكان بۆ ئەو مەبەستە ‏كراونەتەوە".‏

پرۆسەی كاراكردنی پسووڵە ئەلیكترۆنییەكان لەمڕۆوە دەستی پێ‌ كردووە و تا ‏دوو مانگی دیكە بەردەام دەبێت. جێگری پارێزگاری دهۆك جەختی كردەوە كە ‏دەبێت هاووڵاتیان خۆیان سەردانی بنكەكان بكەن، چونكە ئەگەر پسووڵەی ‏ئەلیكترۆنیی كارا نەكرێت، هاووڵاتی هیچ سوودی لێ نابینێت".‏