وەزارەتی تەندروستی: تەنھا ٣٩ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون

04-05-2020 07:51

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ھیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون تۆمار نەکراوە، لە ئێستادا تەنھا ٣٩ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٧٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٧٣٠) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٢٧٩) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٧٥) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٧١٥) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٤٥١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٣٦) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧٣١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٨٦٢) هەولێر، (٥١٨) سلێمانی، (٢٦٠) دهۆك، (١٠) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨١) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٦٢٣٢) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٤٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٣٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی ئایاری ٢٠٢٠