نماو چیا نەوشیروان مستەفا: لیژنەیەک پێکبھێندرێت بۆ بڕیاردان لە پرسی بونی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمان

19-05-2023 10:14

پەرەگراف

نماو چیا نەوشیروان مستەفا لە شەشھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکیاندا داوا دەکەن، لیژنەیەکی کاتی پێکبهێنرێت لە بەرپرسانی گۆڕانو ئەوانەی لە گۆڕان نیگەرانن، "ئەم لیژنە دەسەڵاتی تەواوی ئەبێت تاکو لەگەڵ دامەزراوەکان، بە تایبەت جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی،بۆ بڕیاردان و بەڕێوەبردنی ژیانی رێکخراوەیی و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ: بڕیاردان لە پرسی بونی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم، پەرلەمانو حکومەتە خۆجێیەکان، کۆنفرانسی نیشتیمانی، سیاسەتی میدیایی و دارایی، پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی و هەڵبژاردنی داهاتو".

"بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەش، ئێمە نەخشەڕێگای کارکردنمان لەو نامەیەدا پێشنیارکردوە کە چەند مانگێک پێش ئێستا لە لیژنەیئامادەکاری کۆنفرانس و هەر دو جڤاتەکەدا خوێنرایەوە" کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لە پەیامێکدا وادەڵێن.

لەبارەی خاوەنداریی گردی زەرگەتەش دەڵێن "جارێکی دیکە و رۆشن و رەوان دڵنیایی تەواو دەدەین و سورین لەسەر ئەوەی کە بڕیاریباوکمان ئەوەیە کە گردی زەرگەتە تا ئەو کاتەوەی گۆڕان لە بەرەی گەلدا بێت و قەڵای گۆڕانخوازان بێت، هیچ کەس مافی ئەوەی نیە بۆبەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت. ئەزمونی شەش ساڵی رابردو ئەم راستیەی سەلماند و بۆ داهاتوش هەر وا ئەبێت".

دەقی پەیامەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

هاوڵاتیان و گۆڕانخوازانی بەڕێز،

لە کاتێکدا ئەمڕۆ شەشەمین ساڵیادی کۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایە، هەموان گەواهیدەری ئەو راستیە تاڵەن کە لەم شەش ساڵەداژیانی خەڵک و دۆخی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان زۆر خراپتر بووە. لە هەمان کاتدا بزوتنەوەی گۆڕان پاشەکشەی کردوە.

لەم بۆنە خەمناکەدا، دور لە زمانی خۆدزینەوە و پەردەپۆشکردنی کەموکوڕییەکان، بە نەنگی نازانین ئێمە دەستپێشخەربین و یەکەم کەس بینلە پێش میللەتی سەربەرزی خۆماندا، دان بەم راستیەدا بنێین: بەڵێ، لە دوای کۆچی دوای باوکمان لە چەند ئاستێکدا کۆمەڵێک هەڵەیشوێندانەر بەسەر هەموماندا تێپەڕی. ئەمەش یەکێكە لە وانەکانی ژیانی رەوانشاد کە بەبێ پاکانە دانی بە هەڵەکاندا دەنا و تەواوی ژیانیتێکۆشان بو بۆ رێگری لە دوبارە بونەوەیان و راستکردنەوەیان. لە باوکمان فێربوین ئێمە وەک کوڕی ئەم میللەتە هەمیشە لەگەڵتان راشکاو بینو هەرگیز خۆمان لە ئێوە جیانەکەینەوە.

ئەو هەڵانە هۆکار بون کە گۆڕانخوازان و دەنگدەرانی هوشیاری بزوتنەوەی گۆڕان، سزایەکی راست و رەوای بزوتنەوەکەمان بدەن تاکو خۆیرێکبخاتەوە و جارێکی دیکە ببێتەوە بە قەڵا و قەڵغانی خەڵکی کوردستان.

ئێمە مسقاڵە زەڕەیەک شکمان نیە ئەگەر رەوانشاد لە ژیاندا بمایە ژیانی خەڵک، خەبات و کاروانی گۆڕان و گۆڕانخوازی و ژیانیرێکخراوەی بزوتنەوەکە بۆ ساتێك لە هاوڵاتیان و شەقام دانەئەبڕا و ترپەی دڵی لەگەڵ ترپەی دڵی خەڵک ئەبو.

لەم رۆژەدا ئێمە کوڕانی نەوشیروان مستەفا، بە دەرفەتی ئەزانین لە دڵەوە داوای لێبوردن لە گەلی خۆنەویست و قوربانیدەری خۆمان بکەینلەوەی بەهۆی ئێمەوە بە بچوکترین شێوە دڵیان شکا بێت. هەروەک داوای لێبورن لە رۆحی پاکی باوکمان دەکەین لە هەر هەڵەیەک گەرئەنجاممان دابێت.

لە هەمان کاتدا وەک چۆن هەر هەڵسوڕاوێک بەپێی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەکە مافی خستەڕوی را و پیشنیازی هەیە، ئێمە ئەم پێشنیازانەدەخەینەڕو:

١. هەرچی زوە بە کردار نەک تەنیا گوفتار، ئاشتەوای و خۆڕێکخستنەوەی گۆڕان کە بڕیاری هەردو جڤاتی نیشتیمانی و گشتیە سەرپێبخرێت. هەمو هاوڕێکانی دە ساڵ کاری گۆڕانخوازی بەسەر بکرێنەوە و راستەوخۆ داوایان لێبکرێت بگەڕێنەوە ناو بزوتنەوەکەی خۆیان.

ئێمە پێشتر وتومانە زۆرینەی گۆرانخوازان لە ئێستادا نیگەرانن لە شێوازی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی گۆڕان. لەسەر ئەم بنەما هەر هەنگاوێکبەبێ بەشداری و  رەزامەندی زۆرینەی هەڵسوڕاو دەنگدەران بدرێت هەڵەیەکی ترە بە ئاراستەی لاوازتر بونی گۆڕان و نابێ رێگەی پێبدەین.

وای دەبینین بۆ ئەم کارە هەمو ئەو برادەرانەی ئێستا گۆڕان ئەبەن بەڕێوە بەرپرسیارێتی یەکەمیان لە ئەستۆیە تاکو وەک دامەزراوەکانیسەرکردایەتی بڕیاری خۆیان بۆ خۆڕێکخستنەوە و ئاشتەوایی بگەیەنن بە ئەنجام.

٢. پێویستیەکانی ئەم قۆناغەی گۆڕان و خواستی گۆڕانخوازان ئەخوازێ کە جڤاتی نیشتیمانی لیژنەیەکی کاتی پێکبهێنێت لەو هاوڕێیانەیلە ئێستادا لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامن، بەشێک لە تیمی حکومەت و هەڵسوڕاوە دیار و بە توانا و دڵسۆزانەی کە جێگەی رەزامەندیهاوڵاتیان و گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکەن لە ئێستادا کار ناکەن.

ئەم لیژنە دەسەڵاتی تەواوی ئەبێت تاکو لەگەڵ دامەزراوەکان، بە تایبەت جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی، بۆ بڕیاردان و بەڕێوەبردنیژیانی رێکخراوەیی و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ: بڕیاردان لە پرسی بونی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم، پەرلەمان و حکومەتە خۆجێیەکان،کۆنفرانسی نیشتیمانی، سیاسەتی میدیایی و دارایی، پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی و هەڵبژاردنی داهاتو. بۆ جێبەجێکردنی ئەمهەنگاوەش، ئێمە نەخشەڕێگای کارکردنمان لەو نامەیەدا پێشنیارکردوە کە چەند مانگێک پێش ئێستا لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس و هەردو جڤاتەکەدا خوێنرایەوە.

٣. ئێمە پێمانوایە مادام ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی بوێرانە بۆ بەهێزکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بنێین، ئەم ئامانجە هێندە پیرۆزە، شایەنیهەمو قوربانیدانێکە. دەخوازێت پێش هەر کەس ئێمە کوڕانی نەوشیروان مستەفا، ئینجا ئەو هاوڕێ بەرێزانەی ئێستا گۆڕان بەڕێوە دەبەن،هاورێیانی بەرێزی حکومەتی هەرێم پشتیوان و پابەند بڕیارەکان بن کە لە خاڵی دوەمدا باس کراوە.

ئەو کات هەمومان پێکەوە بە یەکدەنگی داوا لە هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان بکەین دەرفەت بدەن بە ئەو هاوڕێیانەی لە قۆناغی داهاتودا ئەرکیبزوتنەوەکە دەگرنە ئەستۆ، پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بکەین. چونكە بۆ هەموو لایەك ڕوون بویەوە كە لە غیابی ڕەوانشاد نەوشیروانمستەفا و پاشەكشی بزووتنەوەی گۆڕاندا دۆخی هەرێم و هاوڵاتیان خراپتر بووە نەك باشتر.

٤. ئێمە پێمانوایە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق، چاوەڕوانی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان دەخوازێت لە نێو خۆماندا لێبوردەیی و هەڵگرتنیبەرپرسیارێتی بکەین بە دو کۆڵەکەی سەرەکی چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکان لە هەنگاوەکانی داهاتودا. بیرکردنەوە لە یەکتر گوشین وتۆڵەکردنەوە و خۆ خۆری، لە رابردودا زیانی گەورەی لە میللەتەکەمانداوە، با ئێمە خاڵێک بۆ ئەم نەریتە ژەهراویە دابنێین.

لەم سۆنگەیەوە رو دەکەینەوە هەڵسوڕاوە دیار و دڵسۆزەکان کە لە ئێستادا لە ماڵی خۆیاندان و پێیان ئەڵێین: ئەگەر تا دوێنێ هاوڕێیان لەگردەکە بەرپرسیار بوبن، لە ئەمڕۆوە حەقە ئێوەش شان بدەنە بەر ئەرکی ئەم قۆناغە و چیدی تەماشاکەر مەبن. بەڵکو لە نزیکەوە چالاک ودەستپێشخەر و هاندەربن بۆ سەرپێخستنەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی و داڕاشتن و جێبەجێکردنی شێوازی کاری داهاتو و بەهێزکردنەوەیبزوتنەوەکەو گێڕانەوەی هیوا بۆ میللەتەکەمان.

جارێکی دیکە و رۆشن و رەوان دڵنیایی تەواو دەدەین و سورین لەسەر ئەوەی کە بڕیاری باوکمان ئەوەیە کە گردی زەرگەتە تا ئەو کاتەوەیگۆڕان لە بەرەی گەلدا بێت و قەڵای گۆڕانخوازان بێت، هیچ کەس مافی ئەوەی نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت. ئەزمونی شەشساڵی رابردو ئەم راستیەی سەلماند و بۆ داهاتوش هەر وا ئەبێت.

پلان و خواستی باوکمان ئەوە بو لە گردەکە کۆمەڵێک دامەزراوەی رۆشنبیری و توێژینەوە و پەروەردەیی تێدا جێبەجێ بکات بۆ پێگەیاندنینەوەکانی ئایندە. کات دەرفەتی نەدا ئەم ئاواتە بکات بە ئامانج. ئێمە کوڕانی نەوشیروان مستەفا بە پلەی یەکەم جێبەجێکردنی ئەم خواستەیباوکمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و ماوەیەکە کاری بۆ ئەکەین و بە هیمەت و پشتیوانی دڵسۆزانی رەوانشاد ئەگەیەنین بە ئامانج.

ماوەتەوە بڵێین، سەرەڕای بونی هەر جیاوازییەک لە رابردو بە چاوی رێزەوە لە هەوڵ و ماندوبونی کۆی هاوڕێکانی باوکمان، بە تێکۆشەر وگەنجەکانەوە، تەواوی هەڵسوڕاوان و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڕوانین.

هەمو هەوڵی ئێمە بۆ کاری پێکەوەی و گێڕانەوەی متمانە و بەهێزکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و ئومێدە بۆ میللەتەکەمان. بۆ گەیشتن بەمئامانجە داوا ئەکەین هەموان ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئێمەش دەرگای دڵ و ماڵ و دەستمان کراوەیە بۆ هەموان و ئامادەینبۆ هەموو پشتیوان و ئەرکێک بە ئێمە جێبەجێ بکرێ.

نما نەوشیروان مستەفا

چیا نەوشیروان مستەفا