کەشناسیی: بارانبارین و ھەورەتریشقە سبەینێش بەردەوام دەبێت

20-05-2023 01:18

پەرەگراف

کەشناسیی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ھەرێمی گرتووەتەوە سبەینێش بەردەوام دەبێت و لە ھەندێک ناوچە ھەورەتریشقەشیلەگەڵدا دەبێت.

ڕاگەیەندراوی کەشناسیی لەبارەی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ شەممە 20- 5- 2023

کەش/ بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە هەندێ ، جار باران بارین بە لێزمەدەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێت بە (5 تا 7) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

خێراى با / 15 – 25  کم/س. هەندێکجار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠کم/س

ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات

مەوداى بینین / 6 - 8 کم.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی یەک شەممە 21- 5- 2023

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە, لە دوایی نیوەرۆ کاریگەری بارانبارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

خێراى با / 10 – 20  کم/س.

ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا

مەوداى بینین / 7 - 9 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30

سلێمانی : 27

دهۆک : 27

کەرکوک : 33

هەڵەبجە : 31

زاخۆ : 28

سۆران : 26

گەرمیان : 36