پڕۆژە یاسای بودجە: پارەی نەوتی ھەرێم لە بانکی ناوەندیی عێراق دادەنرێت و دەسەڵاتی خەرجکردنی دەدرێتە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم

26-05-2023 01:15
وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم.

پەرەگراف

بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کە لە لیژنەی دارایی پەرلەمان پەسەند کرا، پارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە بانکی ناوەندیی عێراقدادەنرێت و وەزیری دارایی عێراق دەسەڵاتی خەرجکردنی دەداتە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم.

چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، ماددەکانی ١٣ و ١٤ تایبەتن بە ھەرێمیکوردستان لە پشکی لە بوودجە و فرۆشتنی نەوت و مەرج و پابەندییەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد.

لە ماددەی 13، ئەوە خراوەتەڕوو کە پاكتاوی حساباتی ساڵەكانی 2004 بۆ 2022ی ھەرێم دەکرێت و هەرێم پابەند بێت بە هەناردەكردنی400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، ھەروەھا حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەكانبۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵی.

لە بەرامبەردا حكومەتی ناوەندیی پابەند دەبێت بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، ھاوکات حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت كە قەرزەكانیبانكی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە.

لەبارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم و داھاتەکەی و مووچەی فەرمانبەران، لە ماددەی 14ی پڕۆژە یاساکەدا ھاتووە: وەزارەتی دارایی عێراقداهاتی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەژمارێكی بانكیدا لە بانكی ناوەندیی دادەنێت بەبێ ئەوەی هیچ لێبڕینێك، بۆ هەر مەبەستێكئەنجامبدرێت، وەزارەتی درایی لە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی، دەسەڵاتی خەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم یان هەركەسێك كە خۆی دەسەڵاتی پێبدات، ئەم هەژمارە لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی تێدا دەكرێت.

لەبارەی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ھەولێرو بەغداد، لە پڕۆژەیاساکەدا ئەوە جێگیرکراوە کە ئەگەر لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ناکۆکییەکەچارەسەر نەکرێت ئەوا شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت و کار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەكرێت -بەپێی بڕیارەکە ھەناردەوفرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە نادەستورییە-.

ھەربەپێی پڕۆژەیاساکە، ڕێگری دەکرێت لە دەرهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك و موسڵ كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی  حكومەتی هەرێمدان، ھەروەھا حكومەتی عێراق پابەند دەبێت کە بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەروازە سنووریەكان بەڕێوەبەرێت و سەرپەرشتی بكات.

لەبارەی دابەشکردنی مووچە؛ حکومەتی ھەرێم پابەندکراوە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و پێدانی زانیاریی لەسەرفەرمانبەرانی (شارستانی و سەربازی) بە وەزارەتی دارایی عێراق، ئەگەر حکومەتی ھەرێم بە دادپەروەریی مووچە دابەش نەکات و ناڕەزاییدروست ببێت، ئەوا حكومەتی فیدڕاڵی پشكی پارێزگای ناڕازیی لە بەشە بودجەی ھەرێم دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگاکە.

لەگەڵ ئەوانەشدا حكومەتی هەرێم پابەند کراوە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی پیشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ لە بەشەبوودجەکەی.