حکومەتی ھەرێم: ئەو گۆڕانکارییانەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا ئەنجام دران نادەستوریین قبوڵی ناکەین

26-05-2023 06:26

پەرەگراف

حکومەتی هەرێم ھەڵوێستی ڕاگەیاند لە دژی گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆژەیاسای بوودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، دژی مافەکانی ھەرێمەو قبوڵی ناکەن.

حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی2023/5/25 "دژی هەرێمی کوردستان"، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم وحکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەراندەنگیان لەسەر دراوە.

"ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچبڕیارێکی تریش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە" حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەڵێت.

پڕۆژەیاسای بوودجە چی تێدایە دەربارەی ھەرێمی کوردستان؟

بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کە لە لیژنەیدارایی پەرلەمان پەسەند کرا، پارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە بانکی ناوەندیی عێراقدادەنرێتو وەزیری دارایی عێراق دەسەڵاتی خەرجکردنی دەداتە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم.

چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، ماددەکانی ١٣ و ١٤ تایبەتن بەھەرێمیکوردستان لە پشکی لە بوودجە وفرۆشتنی نەوت و مەرج و پابەندییەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد.

لە ماددەی 13، ئەوە خراوەتەڕوو کە پاكتاوی حساباتی ساڵەكانی 2004 بۆ 2022ی ھەرێم دەکرێت و هەرێم پابەند بێت بەهەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەلە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، ھەروەھاحكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵی.

لە بەرامبەردا حكومەتی ناوەندیی پابەند دەبێت بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، ھاوکات حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت كە قەرزەكانی بانكی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوەبە قیستی مانگانە.

لەبارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم و داھاتەکەی ومووچەی فەرمانبەران، لە ماددەی 14ی پڕۆژەیاساکەدا ھاتووە: وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان لەهەژمارێكی بانكیدا لە بانكی ناوەندیی دادەنێت بەبێ ئەوەی هیچ لێبڕینێك، بۆ هەرمەبەستێك ئەنجامبدرێت، وەزارەتی درایی لە ژێرچاودێری دیوانی چاودێری دارایی، دەسەڵاتیخەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێمبیان هەركەسێك كە خۆی دەسەڵاتی پێبدات، ئەم هەژمارە لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی تێدا دەكرێت.

لەبارەی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ھەولێرو بەغداد، لە پڕۆژەیاساکەدا ئەوە جێگیرکراوە کە ئەگەر لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ناکۆکییەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت و کار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەكرێت-بەپێی بڕیارەکە ھەناردەوفرۆشتنی نەوتلەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە نادەستورییە-.

ھەربەپێی پڕۆژەیاساکە، ڕێگری دەکرێت لەدەرهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك و موسڵ كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی  حكومەتی هەرێمدان، ھەروەھا حكومەتی عێراق پابەنددەبێت کە بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدەروازە سنووریەكان بەڕێوەبەرێت وسەرپەرشتی بكات.

لەبارەی دابەشکردنی مووچە؛ حکومەتی ھەرێمپابەندکراوە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران وخانەنشینان و پێدانی زانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی (شارستانی و سەربازی) بەوەزارەتی دارایی عێراق، ئەگەر حکومەتی ھەرێم بە دادپەروەریی مووچە دابەش نەکات وناڕەزایی دروست ببێت، ئەوا حكومەتی فیدڕاڵی پشكی پارێزگای ناڕازیی لە بەشە بودجەی ھەرێم دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگاکە.

لەگەڵ ئەوانەشدا حكومەتی هەرێم پابەند کراوەبە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی پیشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ لەبەشە بوودجەکەی.