مەسرور بارزانی: گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجە پێشێلکاریین بەرامبەر رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی‬⁩

27-05-2023 12:45
کۆنگرەی رۆژنامەوانیی محەمەد شیاع سوودانی و مەسرور بارزانی بۆ راگەیاندنی رێککەوتنی نێوانیان ٤-٤-٢٠٢٣

پەرەگراف

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند "گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی‬⁩ و حکومەتەکەی کردوومانە".

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە تویتێکدا دەشڵێت "ئەو رێککەوتنە بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا، دەبێ هەموولا ڕێزی لێ بگرن".

بەرلەو پەیامەش حکومەتی هەرێم ھەڵوێستی ڕاگەیاند لە دژی گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆژەیاسای بوودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، دژی مافەکانی ھەرێمەو قبوڵی ناکەن.

حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەیلە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەڕێککەوتی2023/5/25 "دژی هەرێمیکوردستان"، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم وحکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەیدەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە.

"ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچشێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەیمافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین وپابەندی هیچبڕیارێکی تریش نابین جگە لەوڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێزسوودانی کراوە" حکومەتی ھەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا وادەڵێت.

پڕۆژەیاسای بوودجە چی تێدایە دەربارەی ھەرێمی کوردستان؟

بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کە لەلیژنەیدارایی پەرلەمان پەسەند کرا، پارەیفرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە بانکی ناوەندییعێراقدادەنرێتو وەزیری دارایی عێراق دەسەڵاتیخەرجکردنی دەداتە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم.

چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە پەرلەمان دەنگیلەسەر بدرێت، ماددەکانی ١٣ و ١٤ تایبەتنبەھەرێمیکوردستان لە پشکی لە بوودجەوفرۆشتنی نەوت و مەرج و پابەندییەکانینێوان ھەولێرو بەغداد.

لە ماددەی 13، ئەوە خراوەتەڕوو کەپاكتاوی حساباتی ساڵەكانی 2004 بۆ 2022یھەرێم دەکرێت و هەرێم پابەند بێتبەهەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتیرۆژانەلە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق،ھەروەھاحكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنیداهاتە نانەوتییەكان بۆ خەزێنەی حكومەتیفیدراڵی.

لە بەرامبەردا حكومەتی ناوەندیی پابەنددەبێت بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم،ھاوکات حكومەتی هەرێم پابەند دەبێتكە قەرزەكانی بانكی بازرگانی عێراقی(TBI)بداتەوەبە قیستی مانگانە.

لەبارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم و داھاتەکەیومووچەی فەرمانبەران، لە ماددەی 14یپڕۆژەیاساکەدا ھاتووە: وەزارەتی داراییعێراق داهاتی بەرهەمی نەوتی هەرێمیكوردستان لەهەژمارێكی بانكیدا لە بانكیناوەندیی دادەنێت بەبێ ئەوەی هیچ لێبڕینێك، بۆهەرمەبەستێك ئەنجامبدرێت، وەزارەتی درایی لەژێرچاودێری دیوانی چاودێری دارایی،دەسەڵاتیخەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتیهەرێمبیان هەركەسێك كە خۆی دەسەڵاتیپێبدات، ئەم هەژمارە لە لایەن دیوانی چاودێریدارایی عێراقەوە وردبینی تێدا دەكرێت.

لەبارەی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانھەولێرو بەغداد، لە پڕۆژەیاساکەدا ئەوەجێگیرکراوە کە ئەگەر لە ماوەی ١٥ ڕۆژداناکۆکییەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا شایستەداراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت و کار بە بڕیاریدادگای فیدراڵی دەكرێت-بەپێی بڕیارەکەھەناردەوفرۆشتنی نەوتلەلایەن حکومەتیھەرێمەوە نادەستورییە-.

ھەربەپێی پڕۆژەیاساکە، ڕێگری دەکرێتلەدەرهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك وموسڵ كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی  حكومەتی هەرێمدان، ھەروەھا حكومەتیعێراق پابەنددەبێت کە بە هاوبەشی لەگەڵحكومەتی هەرێمدەروازە سنووریەكانبەڕێوەبەرێت وسەرپەرشتی بكات.

لەبارەی دابەشکردنی مووچە؛ حکومەتیھەرێمپابەندکراوە بە پێدانی مووچەیفەرمانبەران وخانەنشینان و پێدانیزانیاریی لەسەر فەرمانبەرانی (شارستانی وسەربازی) بەوەزارەتی دارایی عێراق، ئەگەرحکومەتی ھەرێم بە دادپەروەریی مووچەدابەش نەکات وناڕەزایی دروست ببێت، ئەواحكومەتی فیدڕاڵی پشكی پارێزگای ناڕازیی لەبەشە بودجەی ھەرێم دەبڕێت و ڕاستەوخۆدەیداتە پارێزگاکە.

لەگەڵ ئەوانەشدا حكومەتی هەرێم پابەندکراوەبە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەیساڵانی پیشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٠لەبەشە بوودجەکەی.