وەزیری دارایی: ئەو گۆڕانكارییانەی لە پرۆژەیاسای بوودجەدا كراون بۆ تێكدانی پەیوەندیی هەرێم و بەغدایە

28-05-2023 04:29

پەرەگراف

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئەو گۆڕانكارییانەی لە پرۆژەیاسای بوودجەدا كراون بە "پێچەوانەی یاسا و دەستوور" ناو دەبات و دەڵێت "ئەو گۆڕانكارییانە بۆ تێكدانی پەیوەندیی هەرێم و بەغدایە".

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونكردنەوەی سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لە هەردوو ماددەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق دا كە تایبەت بە هەرێم.

سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان وەزیری دارایی وتی "بڕیاری ژمارە 35ی داگای باڵای فیدراڵی ڕێگری دەكات لە پەرلەمان كە دەستكاریكردنی ئەو دەقانە بكات پەیوەستن بە بوودجە كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە. لیژنەی دارایی مافی ئەوەی هەیە دەستكاریی ڕەقەمەكان بكات و جێگۆڕكێ لە نێوان ماددەكاندا بكات، بەڵام مافی زیادكردن یان تەرككردنی دەقیان نییە".

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە كرد كە "پێچەوانەی ڕێككەوتن و بەرنامەی وەزاری"، یارییان بە وشەكان كردووە و وشەی تەسدیریان كردووە بە تەسلیم، كە وەكوو ئەو دەڵێت "تەسلیم مافی موڵكدارێیتی سامانە سروشتییەكان لە حكومەتی هەرێم دەسینێتەوە كە بەپێی ماددەی 111 و 112ی دەستوور ئەو مافە پارێزراوە بۆ گەل".

"زیادكردنێك كراوە كە ئەگەر بڕگەی یەك و دوو جێبەجێ‌ نەكرا، یەكسەی بوودجەی هەرێم ڕابگیرێت، بەو پێیە بێت، ئەوەی كە سزا دەدرێت هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانن"، ئاوات جەناب نووری وای وت.

هەروەها دانەوەی قەرزی بانكی تی ئای لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كە لە بوودجەدا بە حەوت ساڵ دانرا بوو، كراوە بە پێنج ساڵ.

وەزیری دارایی وتیشی "شتێكی زۆر سەیریان زیاد كردووە، كە دەڵێت ئەگەر ئێمە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی تێڕوانینی جیاوازمان لەسەر كێشەیەك هەبوو و لە 15 ڕۆژدا نەگەیشتینە ڕێككەوتن، یەكسەر بوودجەی هەرێم ببڕدرێت".