ئەنجومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی زیاتر لە ٦٠٠ کەسی بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاند

29-05-2023 11:56

پەرەگراف

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ٦٦٧ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستبەسەر دەیان کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گیراوە، لە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ تا ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣.

ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو، دەست گیراوە بەسەر "45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، 2774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بەماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین".