فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سکاڵا دژی کامێراکانی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ دەجووڵێنێت

02-06-2023 02:35

پەرەگراف

فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بانگەوازێك ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ جووڵاندنی سكاڵا دژی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ.

فیدراسیۆنەكە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە "هەر هاووڵاتییەك پسووڵەی سەرپێچیی بۆ كرا بەهۆی سەرپێچی لە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ، دوای وەرگرتنەوەی پسوڵەكە پەیوەندی بە فیدراسیۆنەوە بكات بەمەبەستی دابینكردنی پارێزەری خۆبەخش و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دژی ئەو سیستمە".

فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی جەخت دەكاتەوە كە گرێبەستی دانانی كامێرای تیژڕۆیی جێگیر لەلایەن كۆمپانیاوە بە ڕەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، "بە ئاشكرا پیچەوانەی یاسایە و دەبێتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی".

"گرێبەستەكە پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای هاتووچۆی ژمارە (٨٦)ی ساڵی (٢٠٠٤)، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بێ گوێدانە ڕای ئەنجوومەنی پاریزگا و داواكاری گشتی و ڕێكخراوەكان و هاوڵاتیان، بەردوام بوو لە جیبەجێكردنی گرێبەستەكە و خستنەكاری كامێراكانی تیژڕۆیی جێگیر"، فیدراسیۆنەكە وا دەڵێت.