شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

03-06-2023 12:27
دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە؛ پەرەگراف/ ٣-٦-٢٠٢٣

پەرەگراف

شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو بەپێی پێشبینی کەشناسیی هەرێم گەرمیان گەرمترین ناوچە دەبێت و سبەینێ پلەی گەرمای دەگاتە ٤٤ پلە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ شه ممە 3-6-2023

کەش/ ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ به رز دەبێتەوە به ( 2- 4) پله لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10- 20 ) کم/ک.

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.

سبەی يەک شەممە 4– 6- 2023

کەش/ ئاسمان لەنێوان سامال و پەڵە هەور ده بێت.

پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبێتەوە بەڕێژەى ( 1 - 3 ) پلە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ.

خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى

دهۆک : 36 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 37 پلەى سیلیزى

سۆران : 34 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى