وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک ڕێکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند

03-06-2023 04:06

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ژمارەیەک ڕێکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند و دەڵێت "سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە سەربڕین تەنیا لە شوێنی ڕێپێدراو دەبێت".

لە ماوەی ڕابردوو دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە، وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و وەزارەتی كشتوكاڵیش ژمارەیەك ڕێكاری بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە گرتووەتە بەر.

بەپێی ڕێكارە نوێیەكانی وەزارەتی تەندروستی، قەسابەكان پابەند دەكرێن بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن، بە تایبەت دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی خۆپارێزی لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ. هەروەها دوای سەربڕینی ئاژەڵ، دەبێت شوێنەكە بە گیراوەی تایبەت پاكژ بكرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە كە هاووڵاتیان "گۆشتی سوور لە شوێنی ڕێپێدراو بكڕن"، هەروەها " دەستكێش لەدەست بكەن و ئاگادار بن دەستیان برینداریی نەبێت و تەختەی لەتكردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتكردنی سەوزە".

دەقی ڕێكار و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی: