سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن

08-06-2023 07:59

پەرەگراف

وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم ڕایگەیاند، شاندێکی سەرۆکایەتی ھەرێم سەردانی بەغدادی کردو لەگەڵ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق کۆبوونەوەو پرسی  ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی وادەیەکیان بۆ ئەنجامدانی تاوتوێ کرد.

ھەرچەندە تائێستا ھیچ کام لە سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم ھەڵوێستی فەرمییان پیشان نەداوە بەرامبەر بریارەکەی دادگای فیدراڵی کە پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم ئەو یاساو بڕیارانەی ھەڵوەشاندەوە کە لەماوەی درێژکردنەوەی تەمەنیدا دەریکردوون، بەڵام ئەو سەردانەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ لای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق داننانە بە بریارەکەی دادگای فیدراڵی.

یەکێک لەو بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی درێژکردنەوەی تەمەنیدا دەریکرد کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی ھەرێم بوو -ھەرچەندە یەکێتی و حیزبەکانی دیکە دانیان پێدا نەنا-، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەوەی ھەڵوەشاندەوەو ھەڵبژاردنی ھەرێمی سپارد بە کۆمسیۆنی عێراق.

دڵشاد شەھاب وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم باسی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق دەکات