مەکتەبی سیاسی یەكێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی‌و هیچ شارێك ناكرێت‌

11-06-2023 12:46

پەرەگراف

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە لەبارەی پەسەندكردنی بڕگەی مامەڵەی راستەوخۆی بەغداد لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم، ئەگەر لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بوودجەو شایستە داراییەکانیان پێ نەدرا.

ئەو بڕگەیە لەسەر داوای یەكێتی لە بودجەی عێراقدا پەسەندكرا‌و پارتی بە توندی دژایەتی كردو بە لێدان لە قەوارەی ھەرێم و ھەوڵی لەتکردن لەقەڵەمی دەدات.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پەیامھکدا بۆ فراکسیۆنەکەی دەڵێت "بەبۆنەی پەسەندكردنی پێشنیازەكانی یەكێتی لە یاسای بودجەی عیراق بۆساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچەو گوزەرانی پارێزگاكانی هەرێم، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەكەین".

"هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆكانی ئەنجومەنی نوێنەران بووەتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی كوردستانیشە  كە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێكی كوردستان ناكرێت و ژیان و گوزەرانیخەڵك نابێتە كەرەستەی ململانێی ناڕەوا" مەكتەبی سیاسی یەكێتی وادەڵێت.

پەرلەمانی عێراق شەوی ڕابردوو ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بوودجەی پەسەند كرد و فراكسیۆنی یەكێتی بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لەبووجەدا جێگیر كرد، لە ئەگەری دابیننەكردنی بوودجە بۆ پارێزگای سلێمانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەتوانێت ڕاستەوخۆ پشكی پارێزگاكەبنێرێت. جێگیركردنی ئەم بڕگەیە لە پرۆژەیاسای بوودجەدا، فراكسیۆنی پارتیی تووڕە كرد و هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان جێهێشت.

بڕگەی هەشت لە ماددەی 14 لە دوو خاڵ پێكهاتووە، خاڵی (أ) دەڵێت "حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانو خانەنشینان، لەگەڵ خەرجكردنی شایستە دارییەكانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەو ڕێكارانەی لەم یاسایەداجێگیر كراون".

هەروەها خاڵی (ب) لە بڕگەی هەشت دەڵێت "بە پێچەوانەی ئەوەوە، پێویستە لەسەر سەرۆكوەزیرانی فیدراڵی ڕێكاری پێویست بگرێتە بەر بۆجێبەجێكردنی بڕگەی ئەلیف (أ) و دابینكردنی پارە بۆی".

پاش زیادكردنی ئەو بڕگەیە بۆ ماددەی 14 و پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە پشكیپارتی و سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكە هۆڵی كۆبوونەوەیان جێهێشت، پاشان سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەكەی بۆماوەیەک ڕاگرت.

دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا و فراكسیۆنی پارتی، گەڕانەوە بۆ هەڵی پەرلەمان و كۆبوونەوە دەستیپێ‌ كردەوە.

بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی زیادكردنی بڕگەی هەشت لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە، بە "خیانەت" ناو دەبەن و دەشڵێن"نادەستوورییە و تانەی لێ‌ دەدەین".