مەسرور بارزانی: هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە مێژوودا تۆمار دەکرێت

11-06-2023 08:28

پەرەگراف

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند "هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆماردەکرێت".

"هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین" سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا وادەڵێت.

ئەو پەیامە دوای ئەوەدێت پەرلەمانی عێراق شەوی ڕابردوو ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بوودجەی پەسەند كرد و فراكسیۆنی یەكێتی بڕگەیپارێزگای ناڕازیی لەبووجەدا جێگیر كرد، لە ئەگەری دابیننەكردنی بوودجە بۆ پارێزگای سلێمانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەتوانێتڕاستەوخۆ پشكی پارێزگاكەبنێرێت. جێگیركردنی ئەم بڕگەیە لە پرۆژەیاسای بوودجەدا، پارتی بە توندی دژایەتی كردو بە لێدان لە قەوارەی ھەرێم و ھەوڵی لەتکردن لەقەڵەمی دەدات.

بڕگەی هەشت لە ماددەی 14 لە دوو خاڵ پێكهاتووە، خاڵی (أ) دەڵێت "حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، لەگەڵ خەرجكردنی شایستە دارییەكانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەو ڕێكارانەی لەم یاسایەداجێگیر كراون".

هەروەها خاڵی (ب) لە بڕگەی هەشت دەڵێت "بە پێچەوانەی ئەوەوە، پێویستە لەسەر سەرۆكوەزیرانی فیدراڵی ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی ئەلیف (أ) و دابینكردنی پارە بۆی".

پاش زیادكردنی ئەو بڕگەیە بۆ ماددەی 14 و پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەپشكیپارتی و سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكە هۆڵی كۆبوونەوەیان جێهێشت، پاشان سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەكەی بۆماوەیەک ڕاگرت.

دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا و فراكسیۆنی پارتی، گەڕانەوە بۆ هەڵی پەرلەمان و كۆبوونەوەدەستیپێ‌ كردەوە.

بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی زیادكردنی بڕگەی هەشت لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە، بە "خیانەت" ناو دەبەن و دەشڵێن "نادەستوورییە و تانەی لێ‌ دەدەین".