پەرەگراف
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بەو بڕگانەی یاسای بوودجەدا دەکەن کە لە پەرلەمان هەموارکراون و دیراسەیان دەکەن کە تاچەند گونجاون لەگەڵ دیدگاو ئامانجەکانی بەرنامەی وزاریی حکومەت.
محەمەد شیاع سوودانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە خەڵک، سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد بە بۆنەی پەسەندکردنی یاسای بوودجە.
سوودانی دەڵێت، بوودجەکە ئەو كاره لهپێشینانهی لەبەرچاو گرتووە کە پهیوهستن به پێداویستییە سەرەكییهكانی تاک و خێزان و بژێویی هاووڵاتییان؛ "حكومهت هەوڵدەدات خواستەکانیان بهدیبهێنێت بهوهی چاوەڕێی دەکەن لە حکومەت، لە پڕۆژەکانی خزمهتگوزاری و ئاوهدانكردنهوه و ژێرخانی ئابووری".
دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆو مشتومڕی بەردەوام، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵ(ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025)) دا و بڕیارە رادەستی سەرۆککۆماری عێراق بکرێت.
بڕی ئەو پارەیەی بۆ بودجە تەرخانکراوە بۆ ساڵێک، نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان بە لەسەدا ١٢.٦ دیاریکراوەو ١٦ تریلیۆن دینار دەکات.