سەنتەری میترۆ: هێزێكی ئەمنیی لە دهۆک زیانی 22 ملیۆن دینار بە ئێن ئاڕ تی دەگەیەنێت

12-06-2023 09:04

پەرەگراف

هێزێکی ئەمنیی لە دهۆک پەلاماری تیمی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەدات و زیانی "٢٢ ملیۆن دینار" بە کەناڵەکە دەگەیەنێت، سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، رەفتاری ئەو هێزە ئەمنییە شەرمەزار دەكات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات لێكۆڵینەوە لەو روداوە بكەن كە پێچەوانەی یاسایەو لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران بكرێت.

میترۆ لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "هێزێكی ئەمنی ئەمڕۆ دوو شەممە 12ی حوزەیران 2023 لە ناوچەی پیشەسازی دهۆك، پەلاماری تیمی ئێن ئاڕ تی داوە كە زیاتر لە دە كەس دەبوون، دەستی گرتووە بەسەر ئامێری كاركردنی تیمەكە (ستریم بۆكس، كامێرا، مایك ، ریسیڤەر، میمۆری)، پاشان كێشاوێتی بەزەویداو تێكیشاندوون".

بڕیار نێروەیی پەیامنێری ئێن ئارتی بە میترۆی وت"هێزەكە پێیی ووتین بۆتان نییە روماڵ بكەن چونكە ئەم گردبونەوەیە ئیجازەیان وەرنەگرتووە. پەلاماریان داین و ئامێرەكانیان بردوو بە هەموو هێزێكیانەوە كێشایان بە زەویداو تێكیان شكاند".

پەیامنێری ئێن ئارتی جەختیكردەوە "زیانەكان بە نزیكەی 22 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت".

سەنتەری میترۆ دەڵێت، ئەم هێرشە جگە لەوەی پێچەوانەی بڕگەكانی یاسای ڕۆژنامەگەرییە، ناكۆكیشە لەگەڵ بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم كە لە پلانی ستراتیجی مافەكانی مرۆڤ بەڵێنی جێبەجێكردنیانی داوە.