کازم فاروق: مەترسی لەسەر ژیانم نەماوەو پاش نەشتەرگەرییەک بەڵگەو نهێنییەکان ئاشکرا دەکەم

13-06-2023 12:30

پەرەگراف

کازم فاروق لە یەکەم دەرکەوتنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پەرلەمانتاریی ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی باشەو مەترسی لەسەر ژیانی نییەویەک نەشتەرگەریی ماوەو دواتر "بەڵگەو نھێنییەکان" ئاشکرا دەکات.

دکتۆر کازم سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو لە پەرلەمانی کوردستان و زیاتر لە ساڵێکە دەستی لەکار کێشاوەتەوەو پەیوەندیی بە نەوەی نوێوە نەماوە.

کازم فاروق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئەوەی خستەروو کە لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئوردنەو وتی "دۆخی تەندروستیم باشە و پزیشکەکان پێیان وتوم مەترسی لەسەر ژیانم نەماوە، نەشتەرگەرییەکی وردم ماوە و هێشتا بڕیارم نەداوە لە چ وڵاتێک نەشتەرگەرییەکە بکەم".

"ئەگەر خوای گەورە دەرفەت بدات، دوای ئەو عەمەلیاتەم هەموو ئەو بەڵگەو نهێنی‌و حەقیقەتەكان بۆ خەڵكی كوردستان‌و رایگشتی بڵاودەكەمەوە لەسەر ئەم مەوزوعانەو هەموو ئەو بابەتانەی تر كە زەروریەتێكی حەتمییە دەبێ خەڵكی كوردستان‌و رایگشتی بیزانێتخوایگەورە ئەمجارە نەیهێشت ئەو دەستە رەشەی كە خۆی وەكو فریادڕەسی خەڵك ناساندووە، سڕو نهێنییەكەی بچێتە ژێر خاك" کازم فاروقوای وت بەبێ ئەوەی ناوی ھیچ کەس و لایەنێک بھێنێت.

ڤیدیۆی یەکەم دەرکەوتنی کازم فاروق و وتەکانی