نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی داوای کردنەوەی 'لاپەڕەیەکی تازە' و 'یەکڕیزیی ھەمیشەیی' دەکەن
پەرەگراف
سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی یەکێتی لە پەیامی جەژنی قورباندا داوا دەکەن لایەنەکان ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و یەکڕیزو تەبابن.
ئەوە لەکاتێکدایە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامەو کۆبوونەوەی باڵای دوێنێی نێوانیان، ھیچ ڕاگەیەندراو و لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی لەبارەوە بڵاونەکرایەوەو پێناچێت گەیشتبنە چارەسەر لەسەر کێشەکانی نێوانیان.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی جەژنەپیرۆزەیدا دەڵێت "با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه".
"گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین" سەرۆکی ھەرێم وادەڵێت.
ھاوکات بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنەوە بڵاوکردەوەو ھیواخوازە جەژن سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تەبایی و برایەتی بێت.
سەرۆکی یەکێتی بەشێکی پەیامەکەی تەرخانکردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بیری تووندڕەویی دینی و دەڵێت "پێكەوە لەچوارچێوەی كوردستانێكی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەكترقبووڵكردن و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، ژیانێكی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین. نابێت رێگەبدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەرڤكۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین".
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت "لە رووە سیاسییەكەشەوە جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و مژدەی یەکڕیزییەکی هەمیشەیی لەناوخۆ و دەرەوە بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەین، کە ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ بەهێزترکردنی کوردستانەکەمان و پارێزگاریکردن لەبەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان".