مەسرور بارزانی: ئەوانەی ناحەزی منن ئەوانەن کە لەبەرژەوەندییەکانیان دراوە

29-06-2023 04:45

پەرەگراف

مەسرور بارزانی دەڵێت، ئەوانەی ناحەزی ئەون، "ئەوانەن کە لەبەرژەوەندییەکانیان دراوە، ئەوکەسانەن کە دەیانەوێت بەردەوام بن لەگەندەڵی و کەس ڕێگرییان لێ نەکات".

ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە دیدارێکیدا بووە لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان کە پەیجی حکومەتی ھەرێم ڤیدیۆیەکی کورتی لێ بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، بەمزوانە تەواوی دیدارەکە بڵاودەکرێتەوە.

مەسرور بارزانی پرسیاری ئەوە دەکات بۆچی ھەرچیی لە ماوەی ئەم ٣٠ساڵەدا نەکراوە ئێستا ھەمووی ڕوبەڕوی کابینەکەی ئەو دەکرێتەوە؟.

سەرۆکی حکومەت دەشڵێت "با ڕێگە بدەن من بێم ئەو خزمەتەی لێرە دەتوانم بیکەم لەسلێمانی بیکەم بزانە بزانن بە چاوان خزمەتی سلێمانی ناکەم".