بۆ دەربازبوون لە هاوینی ئەمساڵ؛ بودجەی تەنگەتاوى لە هەولێر تەرخانکرا بە بڕی شەش ملیار دینار

03-07-2023 03:42

پەرەگراف- هەولێر

بودجەی تەنگەتاوى بۆ دەربازبوون لە سێ مانگى هاوینی ئەمساڵ لە هەولێر تەرخانکرا و بڕەکەی شەش ملیار دینارە، پێشتریش ١٤ملیاری دیکە بۆ چارەسەری گرفتەکانی کەمئاوی لەو پارێزگایە تەرخان کرا.

ساڵانە لە هاویندا کێشەی گەورە بەرۆکی ھەولێر دەگرێت بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان، بۆ دەربازبوون لە گرفتەکانی ئاو و وشکەساڵیی بودجەی تایبەت تەرخان دەکرێت و حکومەت نەیتوانیوە چارەسەری ڕیشەیی بکات.

ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەت و لە چوارچێوەى چارەسەرکردنى کێشەکانى وشکەساڵى وگرفتى کەم ئاوی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى 20 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی.

"تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى (6 ملیار دینار) وەک بودجەى تەنگەتاوى بۆ دەربازبوون لە سێ مانگى هاوینى ئەمساڵ بۆ مانگەکانى (7،8، 9) و بۆ هەر مانگێک (2 ملیار دینار)" پارێزگای ھەولێر وادەڵێت.

پێشتریش سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندى دابوو لە سەر تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى 14 ملیار دینار بۆ سەرجەم ئەوپڕۆژ و کارانەى کە لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى پارێزگاى هەولێر لە پێناو چارەسەرکردنى کێشەکانى وشکەساڵى و گرفتى کەمئاوى لەبه‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە ئەنجومەنى وەزیرانکرابوون.

ھاوکات پارێزگای ھەولێر لە ئاگاداریه‌کدا داوا دەکات؛ هەر هاوڵاتییەک لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکەى هەولێر گرفتو کێشەى کەمى ئاوی هەبێت، بۆ چارەسەرکردنى دەتوانێت ڕۆژانە لە کاتژمێر ( 8 بەیانی تاکو کاتژمێر ( 10 شەو  پەیوەندی بەوژمارە تەلەفۆنانەوە بکات:-

سنوورى شارەوانى یەک

07515250001

07515260001

 

سنووری شارەوانی دوو

07515250002

07515260002

 

سنووری شارەوانی سێ      

07515250003

07515260003

 

سنووری شارەوانی چوار

07515250004

07515260004

 

سنووری شارەوانی پێنج

07515250005

07515260005

 

سنوورى شارەوانی شەش

07515250006

07515260006