وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەکان ڕوونکردنەوە دەدات

05-07-2023 12:39

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەر کەس ناتوانێت قەرزی پێشینەکان لەماوەی دوو مانگدا بداتەوە، ئەوا دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت ومانگانە ئەو پارەیەی پێبدات کە لە مووچەکەی دەبڕدرێت.

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی لەوبارەیەوە

سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی / ٢٠٢٣ تایبەت بەوەرگرتنەوەی قەرزو گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی ( هاوسەرگیری وخانووبەرە ) لە دەستەبەر ( کەفیل ).   

پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوەو لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاویقەیرانی دارایی کردووەو ئاسانکاری زۆری پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنیوەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو ( سزا ) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥ ٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان .   

ئەم ڕێنماییە ( ڕێنمایی ژمارە ٩ )  لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانی خاوەن قەرزو کەفیلەکان دەرچووە و لەبڕی ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکەڕابگیرێت، لەمەودوا تەنها ٥/١ ( یەک لە سەر پێنجی ) مووچەکەی مانگانە دەبڕدرێت، ئەگەر قەرزار ئامادە نەبوو لەماوەی دوو مانگ قەرزەکەڵەکەبووەکانی بگەڕێنێتەوە، ئەو لێبڕینەش بەیاساو بڕیاری دادگا ڕێکخراوە، تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلیهاوڵاتی تەنها بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون ، هاوسەرگیری ).  

بەپێی ڕێنماییەکە خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەس نەیتوانی لەو ماوەیەقەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت.

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک هیچ گۆڕانکاریەکی جیاوازو بنەڕەتی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستیخۆی ئەو پابەندێتیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەهیچ بڕێکیقەرزەکە نییە.