سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم سەردانی لایەنەکان دەکات بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن

27-07-2023 12:05

پەرەگراف

سەرۆکایەتی ھەرێم سەردانی لایەنەکان دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

دڵشاد شەهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم لە لێدوانێکدا ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێم، ئەمڕۆ شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێم، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە، "تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە".

"ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە وپاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە" دڵشاد شەھاب وادەڵێت.

وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەشڵێت، دوای سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان و کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانىھەرێمیی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.

سێ هەفتەیە دەرگای هۆڵی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی کوردستان قوفڵی لێدراوەو بە داخراویی دەمێنێتەوە تا هەڵبژاردنی داهاتوو ودەستبەكاربوونی خولی نوێی پەرلەمان، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش کۆمسیۆنی عێراق چاوەڕێی سەرۆکایەتی هەرێمە تا ڕۆژیهەڵبژاردن دیاریی بکات.

چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە سەرەتای بەهاری داهاتوو، بەوپێیەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە وەڵامیسەرۆکایەتی هەرێمدا ڕایگەیاند، ناتوانن پێش ١٨-٢-٢٠٢٤ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببەن و، پێشنیاری کرد ئەو ڕۆژە یان ڕۆژانی دواترهەڵبژاردنەکە بکرێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبوو لە مانگی ١٠ی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت، سەرەڕای دوو جار دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكە لەلایەنسەرۆكی هەرێمەوەو فشاری ناوخۆیی و دەرەکیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن،پڕۆسەکە ئەنجام نەدرا.

لە ماوەی سێ دەیە حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان و لە دوای یەكەم هەڵبژاردنەوە لە ١٩-٥-١٩٩٢، هیچ پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن بۆپەرلەمانی كوردستان لە وادەی یاسایی و دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە نەچووە.