وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

17-05-2020 09:35

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ھیچ تووشبوویەکی نوێ تۆمار نەکراوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٨٣)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٠٢٥) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٧٦) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥١٥) لە هەولێر، (١٦٣) لە سلێمانی، (٤٩٧) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٨٤٩٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١١) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٨٢) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥١١) هەولێر، (٣٤٥) سلێمانی، (٢٢٦) دهۆك، دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٠٤٨٣) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٧ ئایاری ٢٠٢٠