بەغداد بڕیاری دا پارەی مووچە بۆ ھەرێم بنێرێت

20-05-2020 02:21

پەرەگراف

حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت وەک مووچەی مانگی نیسان.
 
سەرچاوەیەك لە حکومەتی ھەرێم بە پەرەگرافی راگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رەزامەندی داوە کە بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەوەش ٥٣ ملیار دیناری کەمترە لەو بڕە پارەیەی پێشووتر مانگانە دەینارد بۆ مووچە.
 
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لە ھەرێم بەردەوامەو بەرلە جەژن سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.