پەیامێک لە بارزانییەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان

23-05-2020 03:29

پەرەگراف

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە داوا لە لایەنەکان دەکات واز لە یەکتر شکاندن بھێنن و لە ئاست بەرپرسیارێتیینەتەوەیی و نیشتیمانیدا بن و ڕێگەی تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی بگرنە بەر.

دەقی پەیامەکەی بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق بە گشتی و موسڵمانانی كوردستانبە تایبەتی دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەروەها كارمەندانی دەزگائەمنی و تەندروستییەكانی كوردستان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكەم كە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لەپێناو پاراستنی سەلامەتییهاووڵاتیان زەحمەت و شەونخونیی زۆریان بینیوە.

بەداخەوە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و قەیرانە سیاسییەكانی عێراق و دۆخی خەراپی ئابووریی ناوخۆیی و جیهانی، هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی ناهەموار و هەستیار و لەبەردەم تەحەددیاتی تازەدایە. جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانیهەرێمی كوردستان بكەم، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییات و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارە لە ئاست بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی ونیشتیمانیدا بن و ڕێگەی تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی بگرنە بەر. داوا لە گشت لایەك دەكەم لەبری یەكترشكاندن و دروستكردنی گرژی وناكۆكیی زیاتر، پێكەوە و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵك و نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم گەلی كوردستان هاوكاری یەكتر بن. ئەوە چاوەڕوانیی خەڵكی كوردستانە لە هەموو لایەنە سیاسییەكان و هەرچی دەستكەوت و سەركەوتنی گەلی كوردستانیش هەبووە لە سایەییەكڕیزی و هەست بە بەرپرسیارێتی لایەنەكان هاتووەتە كایەوە. لەوەیش دڵنیام كە گەلی كوردستان  پشت بە خودای گەورە بە سەربەرزییەوەناخۆشی و قەیرانەكان تێدەپەڕێنێت.

لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودایگەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایە كۆتایهاتنی تیرۆر و نەخۆشی و نەهامەتییەكان وگەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

مسعود بارزانی

30ـی ڕەمەزانی 1441ـی كۆچی

23ـی 5ـی 2020ـی زایینی