٢٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ھەرێم دەستنیشان کران

25-05-2020 01:40

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ھەرێم دەستنیشان کراون.


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٦٢٦) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٧٣) هاووڵاتی لە (٣٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٣٢) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٤٨١) لە دهۆك. وە (١٠٦٥٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٠٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٢٩٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٧٩) هەولێر، (٣٧٦) سلێمانی، (٥٤٠) دهۆك، (٣) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٢٠) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:
(١٠) پۆزەتیڤ: (٤) ئافرەت تەمەنیان (٦٩)، (٥٩)، (٥٧)، (٣٨) ساڵ، (٤) پیاو تەمەنیان (٦٩)، (٥٠)، (٣٩)، (٢٩) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەنیان (٩)، (٥) ساڵ، چوار تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دوو تووشبووەکەیتر پاسەوانن لە پارێزگای بەغداد گەڕاینەوە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە، کۆمەڵگای تۆبزاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵان و فەرمانبەرانن لە شاری هەولێر.

پارێزگای سلێمانی:
(١٠) پۆزەتیڤ: (٤) ئافرەت تەمەنیان (٦٣)، (٥٧)، (٤٢)، (٣٧) ساڵ، (٦) پیاو تەمەنیان (٦٨)، (٦٠)، (٤٧)، (٣٢)، (٢٩)، (٢٦) ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە، تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٧٥٦٤) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٩٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٨٨) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠